دەسەڵاتی بێ سەروەری
کاتێ باس لەسەروەری وڵات دەکرێت، واتە کۆمەڵێک مافی بەهادار لەخۆیدا کۆدەکاتەوە،لەوانە " ئازادی ، یەکسانی ،سەربەخۆیی و سەربەستی"، کاتێک ئەم بنەمایانە نەما، ئیدی هیچ شتێک لەو کۆمەڵگایە یان ئەو وڵاتەدا نرخ و بەهایەکی نییە و تەواوی دام ودەزگا دەوڵەتیەکان ناوێکیان نامێنێت، بە بەرپرس و سەرۆک و حزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانیشیەوە، لەبەرئەوەی هەموویان داگیرکراو دەکرێن کاتێکیش وڵات داگیر کرا، واتە دەبێتە کۆیلەی داگیرکەرو هەتا ئازادی وسەربەخۆیی بەدەست نەهێنیتەوە ئازاد نابیت، سەروەری خاک و خەلکیش نابێت و شەرەفیش هیچ ماناو بەهای نامێنێت، چونکە سەروەری وئازادی وسەربەخۆیی ولات شەرەف و نامووسی بۆ گشت خەلکی ووڵاتە بەنێرو مێوە یان بۆ هەر هاووڵاتیەکی ووڵاتەکە
ئەوەی باسمکرد ڕێک بۆ ئەمڕۆی باشووری کوردستانە. ببینن تورکیای تیرۆرست بەئارەزووی خۆی بەدرۆن.(فڕندە). بە فڕۆکەی جەنگی ئاسمانی کوردستان دەبەزێنێت، پێشمەرگە و گەریلا و خەلکی سیڤیل شەهید دەکات، ئەمەش ڕێزنەگرتنە لە سەروەری کوردستان و شکاندنیەتی، هەروەها بەئارەزووی خۆی هێرش دەکاتە سەرخاکی کوردستان و داگیری دەکات .لەڕێی جاسووس و دەروون نەخۆش و تابووری پێنجەوە تێکۆشەرانی سەرجەم پارچەکانی کوردستان بەغافڵکوژی شەهید دەکات
لەولاشەوە ڕژێمی تیرۆرستی ئیسلامی لەڕێی خوومباران و درۆن و فڕۆکەوە، تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید دەکات و بەئارەزووی خۆی بنکە و بارەگانیان پێ چۆلدەکات ودەگۆرێت. هەردوو دوژمنە داگیرکەرەکەی کوردستان بە جۆرێک ڕەفتارو هەڵسوکەوت دەکەن کە خاکی ژێر دەسەڵاتی خۆیانە ، هیچ کەسێک هەست بەئازادی وسەربەستی ناکات و هەموو کونج و کۆڵانێکی وڵاتەکە خۆیان لێ بۆتە قەرارگای قەرەقۆل. گوندەکان بەزۆر بەدانیشتوانەکەی چۆڵ دەکرێت. ئەوه ئەوهێزی پێشمەرگەیەی کەتا دوێنێ کوردستانی لەداگیرکەر کردبووە گۆڕستان، ئێستا زەق زەق تەماشای پێشڕەوی سوپای داگیرکەر دەکات
ئیدی کوردستان سەروەری نەماوە و داگیرکراو و کۆیلەیە. لێرەوە ئیتر هیچ شتێک بەها و نرخی نییە، تاوەکو سەروەری وسەربەخۆیی وئازادی وسەربەستی نەگەڕێتەوە چونکە هەرچی دەزگاو حزب وڕێکخراو و تەنانەت دینداریش لەژێر چەتری داگیکراو و کۆیلەییدا بێت بەهایەکی نیە
لەبەرئەوە دەبێت سەروەری بۆ کوردستان وخەڵکەکەی بگەڕێنینەوە دواتر بیر لەحکومەت و پەرلەمان بکرێت ئەگەر نا ئەو دەزگایانە دەبنە کارتۆنی و لەخزمەتکردنی دووژمن بەولاوە هیچ ماناو سوودێکیان نیە
نووسینی: دکتۆر شۆرش عەلی تیلەکۆیی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی ڕزگاریی کوردستان