دەرۆزەکەرەکانی سۆران دەستگیر دەکرێن

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢٢-٣-٢٠٢٤  پۆلیسی سۆران هەڵمەتی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکانی دەستیپێکرد
ئەمڕۆ هەینی عەقید شەماڵ دێواری، گوتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە رزگاری پریسی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی گازاندەیان لە دیاردەی زۆربوونی دەرۆزەکردن لە نێو شاری سۆران هەبوو، هاتن و سکاڵایان کرد، راستەوخۆ بە فەرمانی بە عەمید سەران لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران،  بەشی پۆلیسی شارەوانی به هەماهەنگی بەشی پۆليسی ناوشار، بەشی پۆليسی فرياكەوتن هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئەو دەرۆزەکەرانە دەستی پێکرد کە بە ناو گەڕەك، كۆڵان و مزگەوتەكانی شارى سۆراندا بڵاوبوونەتەوە و خەڵک بێزار دەکەن، تەنانەت  خەڵک گومان و مەترسیشیان هەیە، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر هاووڵاتییان دروست دەکات، بۆیە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت
هەر لەم پێوەندەدا شەماڵ دێواری، گوتوویەتی: هێزەکانمان لە پاراستنی سەرو ماڵی هاونیشتیمانیان بەردەوام دەبن و  داواش لە خەڵک دەکەین کە هاوکار و پشتیوانمان بن
ڕاستییەکەی دیاردەی دەرۆزەکردن پێشینەی دێرینی لە نێو کۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا هەیە،، هەمیشە پاساو بۆ دەرۆزەکردن دەدۆزرێتەوە، بەڵام بۆ ڕێگرن لە دەرۆزەکردن، دەبێ بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ هەژار و نەداران دابین بکرێت