دەربەندیخان: گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا دەخنکێت
دەمژمێر هەژدەی ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢١-٥-٢٠٢٤ گەنجێک لە ڕووباری سیرواندا خنکا
ئەمڕۆ گەنجێکی بیست و پێنج ساڵانە لە کاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیروان خنکا
سەبارەت بەم ڕووداوە، کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان گوتوویەتی: تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی دەرهێنانەوەی تەرم لە ناوچەکەن و بە دوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن، لەوانەیە ئەمشەو تەرمەکە بدۆزرێتەوە، هەر کاتێ دۆزرایەوە، بە مەبەستی توێکاری و لێکۆڵینەوەی پێویست ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری دەکرێت
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر خەلک لە ڕووبارەکاندا دەخنکێن، هۆکاریش بۆ نەبوونی شوێنی تایبەتی بە مەلەکردن و نەزانینی مەلەکردنە، بۆیە وا دەخوازێت کە لایەنی پەیوەنددار مەلەکردن لەو شوێنانەدا قەدەغەبکات کە مەرجی پاراستنیان تێدا نییە، هەروەها دەبێ شوێنی تایبەت بە مەلەکردن دەستنیشان و ئامادە بکرێت و فریاگوزاری پێویستیش لە شوێنەکاندا هەبن