دەبێ ڕێ لە ڕاوکردنی ماسیە دەگمەنەکان بگیرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣-٣-٢٠٢٤ لە دەربەندی ڕانییە ماسییەکی سەت کیلۆی ڕاو کرا، ئەمەش بە دەگمەن و ناوازە وێناکرا
ئەمڕۆ یەکشەمە، ٣-٣-٢٠٢٤ وا بڵاوکرایەوە کە ڕاوکردنی ئەم ماسییە سەت کیلۆییە بە گەورەترین ڕاوی ئەمساڵ دادەنرێت
ساڵانە لە نێوان ٥-٣ تا ١٥-٦ ڕاوەماسی قەدەغەدەکرێت، بەڵام تەنیا دوو ڕۆژ پێش ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی، ئەمڕۆ ماسییەکی سەت کیلۆیی لە دەربەندی ڕانییە ڕاو کرا، ئەمەش بە دەستکەوت لێکنادرێتەوە، بەڵکو خۆی لە خۆیدا زیانێکی گەورەیە بۆ سامانی نەتەوەیی، چونکە لە ڕێی ئەم ماسییە گەورانەوە دەکرێت ماسی زۆرتر بەرهەم بهێنرێت
ئێمە وەک ڕزگاری پرێس داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین کە ڕاوی ماسی گەورە و ماسییە نایابەکان قەدەغەبکرێت
لە لایەکی دیکەوە  پێویستە ژینگەدۆستان و ژینگەپارێزان هەڵوێست وەربگرن و ڕۆڵی خۆیان کایە بکەن و گوشار لە سەر لایەنەی پەیوەنددار دروست بکەن
لەم بارەیەوە ئیسماعیل بێ قەرار ئەندامی گروپی ژینگەپارێزی دەڤەری ڕاپەرین و سەرۆکی ڕێکخراوی ڕووناکبیری و کولتوری سۆران لەم بارەوە دەلێت ڕاوکردنی ئەم جۆرە ماسییانە زیان بە ژینگەی وڵات دەگەیەنێت، چونکە ماسیییە دەگمەنەکانی گۆماو و  ڕووبارەکان کەم دەکاتەوە، بۆیە هەقە لایەنی پەیوەندیدار رێ لە ڕاو کردنی ئەو جۆرە ماسیانە بگرێت وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی درێژتر بکاتەوە