دەبێ هەڵبژاردنێکی دیکە لە کەرکووک بەڕێوەبچێت

ڕۆژی ١٩-١٠-٢٠٢٣ ئەنجامی هەڵبژاردنی کەرکووک ڕاگەیەندرا، دەرکەوت کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنج کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دوو کورسی هێناوە، واتە کورد حەوت کورسی بەدەست هێنابوو، عەرەبەکانیش شەش کورسیان قاچاندبۆوە، تورکمان دوو کورسی و کلدانیەکانیش یەک کورسیان مسۆگەر کردبوو، ئیدی لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووک نەکراوە، بەو هۆیەوە ڕەوشی کەرکووک بەرەو بۆشایی یاسایی و کارگێڕی دەڕوات، ئەمەش وا دەگەیەنێت کە دەبێ هەڵبژاردنێکی دیکە بەڕێوە بچێت
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دیکە نەک هەر عەرەب دەترسێنێت، بەڵکو  زراوی بەرەی تورکمانی بردووە، چونکە لەوە دەترسن ئەمجارەیان یەک کورسیش نەهێنن، بەڵام گومانی تێدا نییە کە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی کورد تەواو دەبێت، لەلایەکەی ئەوانەی کورسیان نەهێناوە جارێکی دیکە بەشداری هەڵبژاردن ناکەن و دەنگەکان بۆ یەکێتی و پارتی دەچن، هەروەها ئەو کوردانەی
دەنگیشیان نەدابوو، ئەمجارەیان دەچن بۆ سەر سەندوقی دەنگدان، چونکە پاڵێوراوە عەرەبەکان زۆر سوکایەتیان بە کورد کردووە
ئەمڕۆ لە زاری ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە ئاشکرا کراوە کە  پرسی دیاریکردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەکە هێشتا  وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ پێشکەوتنێکی بە خۆیەوە نەبینیوە