دەبێت منداڵان لە هەڕەشەکانی مین هۆشیار بکرێنەوە

ساڵانە بە هۆی مینەوە چەندین مرۆڤ گیان لە دەست دەدەن، ئەمەش وا دەخوازێ کە خولی هۆشیاری بۆ منداڵان و گەوران بکرێتەوە
هەر بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی فێرجوازان لە مەترسی و هەڕەشەکانی مین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی پارێزگای هەولێر خولی هۆشیارکردنەوە بۆ فێرخوازانی دەڤەری سۆران دەکاتەوە
مامۆستا عەلی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە: بە ئامانجی زیاتر هۆشێارکردنەوە و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی مین و تەقەمەنی، قوتابیانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران، چۆمان، خەلیفان و ڕواندوز لە ڕێی ئەنجامدانی سیمینارەوە لە هەڕەشە و مەترسیی تەقەمەنییەکان هۆشیار دەکرێنەوە، زانیاری گرنگ و پێویست بە فێرخوازان دەدرێت
ڕاستتیەکەی زۆر گرنگە  نامیلکە و پۆستەری تایبەت بە هۆشیارکردنەوە لە مەترسی و هەڕەشەکانی مین بەسەر قوتابیانی  ئەو دەڤەرە دابەشبکرێن، چونکە کاتی خۆی ڕژێمی بەعس دەیان هەزار مین و ماددەی  تەقەمەنی لە خاکی ئەو دەڤەرەدا چاندووە و مەبەستی بووە کە ڕێ لە  هێزی پێشمەرگە ی کوردستان بگرێ و  خەڵک ناچار بکات وەکو زیندانی  ژێر دەستی بەعس بژین و  هەرگیز بیر لە هەوای ئا زای نەکەنەوە