دیمەنی ڤیدیۆیەکی خودی مامۆستایەک، کێشەی بۆ دروست دەکات
لە دوێنێوە، دیمەنێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئوردندا هەرای ناوەتەوە
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ئوردن کلیپێکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە، لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێ کە مامۆستایەک لە ناوەندێکی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە پارێزگای ئیربید، لە باکووری وڵات ڕەفتاری ناڕاست دەکات و شەپازللەیەک لە منداڵێک دەدات
بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆیەکە مامۆستاکە خەریکە بێژەکردنی پیتەکانی ئابێی فێری منداڵەکە دەکات، منداڵەکەش وەڵامی باشی دەداتەوە، بەڵام لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا کاتێک منداڵەکە خۆی بۆ بەرزەفت ناکرێت و لیکاو لە دەمیەوە دێتە خوارێ، مامۆستاکە شەقێکی لێ دەدات
ئەوەی جێی پرسیارە کە ئەم گرتە ڤیدیۆیە چؤن بڵاوبۆتەوە؟
ڕاستییەکەی ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێ کە خودی مامۆستاکە ڤیدیۆکە تۆمار دەکات و کەسی دیکە لەوێ نییە، لەوانەیە هەر خۆیشی بڵاوی کردبێتەوە. دەگوترێ ئەو مامۆستایە هەستی بەوە نەکردووە کە دوا دیمەنیش تۆمارکراوە و ڤیدیۆکەی لە پەیجی فەیسبووکی سەنتەری پەروەردەی تایبەت بڵاوکردۆتەوە و لە تێچنەیەکدا نووسرابوو: دانیشتنی بێژەکردنی دەنگی پیتەکان لە لایەن پاڵەوان محەمەدەوە
سەرەتا مامۆستاکە هەست بە هەڵەکەی خۆی ناکات، دواتر کە هەست دەکات، بەخێرایی گرتە ڤیدیۆکە دەسڕێتەوە، بەڵام لەوە بێ ئاگابووە کە دیتران وەریانگرتووە و بڵاویان کردۆتەوە، بەم هۆیەوە کێشە بۆ مامۆستاکە دروست دەبێت