دیسان کارەبا گیانی کارمەندێکی خۆی دەڕفێنێ

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٥-٢-٢٠٢٤ کارمەندێکی کارەبا بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ یەکشەمە، هاوڵاتی کامەران خورشید نەریمان دانیشتووی شاری هەولێر و کارمەندی کارەبا، بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە گیانی لە دەست دا، سەبارەت بەم ڕووداوە دڵتەزێنە 'بەلێن عومەر' کە خۆی لە ڕووداوەکەوە نزیک بووە، بە ڕزگاڕی پریسی ڕاگەیاند: بەداخەوە  قوربانییەکە  زیاتر لە حەفت ساڵە کارمەندی کارەبای هەولێرە ، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی کارەباوە کۆچی دوایی کرد
ڕاستییەکەی ڕووداوەکە ڕۆژی ٢٣-٢-٢٠٢٤ ڕوویدابوو، کاتی دوو کارمەند  خەریکی چاککردنەوەی گرفتێک بوون، بە هۆی شۆرتی کارەباوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، بەڵام دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ کامەران خورشید  کۆچی دوایی کرد