دیسان ڕووداوی هاتوچۆ قوربانی لێ دەکەوێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٢-٣-٢٠٢٤ لە سەر ڕێی قەرەگۆل-زەڕایەن ڕووداوێکی هاتوچۆ زیان بە کوردستانیان دەگەیەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر ڕێی زەڕایەن-قەرەگۆل دوو ئۆتۆمۆبیل تامپۆن دەکەن، بەو هۆیەوە ژنێک گیان لەدەست دەدات و دە کەسی دیکەش بریندار دەبن
بەگوێرەی زانیاریەکان بلەز بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوفی قەزای شارەزوور دەکرێن، دەستبەجێ برینەکانیان تیمار  دەکرێت و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سلێمانی دەکرێن
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم ڕووداوە لە نێوان ئۆتۆمۆبیلێکی تاکسی و ئۆتۆمۆبیلێکی توێتا ماژێستا بووە، بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لە دەستداوە و دە کەسی دیکەش بریندار بوونە