دیسان فڕندەکانی تورک دوو هاووڵاتی لاشەڕ دەکوژن
دوێنێ ئێوارەی سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٤ فڕندەکانی تورک پەلاماری گوندی 'کافیا'یان دا،خەڵکی سڤیل و لاشەڕیان بە ئامانج گرت
دوێنێ ئێوارە لە کاتێکدا دوو هاووڵاتی گوندەکە بۆ بە دواداچوونی سماق سەردانی ئەو شوێنەیان کردبوو، لەلایەن فڕندەکانی تورکیاوە کرانە ئامانج و گیانیان لێ سەندرا
دوو هاووڵاتی گوندی کافیای سەر بە ناحیەی دینارتەی ئاکرێ، بە ناوەکانی عارف تەها زێباری و بەشیر دۆدی بە مەبەستی چاودێریکردنی سماق سەردانی گوندەکەی خۆیان کردبوو، لەلایەن فڕندەکانی تورکیاوە بە ئامانج گیران ، لەئاکامدا هەردوو هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا
ئەمە یەکەمین جار نییە کە فڕندە و فڕۆکەکانی تورک هاووڵاتیانی لاشەڕی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن، بەڵکو ڕۆژانە دووپات دەبێتەوە و کەسیش لەسەریان وەدەنگ نایەت