دیسانەوە چەک تەنیا مەرگ بە دیاری دەهێنێت

دەمژمێر بیستی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٦-٦-٢٠٢٤ بە هۆی شەڕە تەقەوە کەسێک دەکوژرێت و پێنجی دیکەش بریندار دەبن
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٦-٦-٢٠٢٤ لە شوێنێکی گەشتیاری دۆڵی سماقوڵێ  شەڕە تەقە دروست دەبێت، بەو هۆیەوە کەسێک بە ناوی (بڕیار ڕەشید) دەکوژرێت و  پینج کەسی دیکەش بریندار دەبن
بە گوێڕەی زانیاریەکان بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کراون و برینی یەکێکیان سەختە.
بە هۆی ئەوەی چەک بە هەزاران بیانۆ لە دەستی خەڵکدایە، ئیدی ڕۆژانە لە بچووکترین دمکەدمک پەنا بۆ چەک دەبن و بەو هۆیەشەوە خەڵک دەکوژرێت
لە ڕؤژانی ڕابردوو لە هەولێر و دهۆک و چەندین شوێنی دیکە بەهۆی شەڕە قەتەوە چەندین کەس بوونەتە قوربانی، پێویستە لایەنی پەیوەنددار واز لە مادەلایی و کڕینی دەنگ بهێنێت و بە پەلە چەک لەو کەسانە وەربگرێتەوە کە پۆلیس و ئاسایش نین. هەروەها پێویستە پێشمەرگەش تەنیا لە شوێنی دەوام و لە کاتی دەوامدا چەک هەڵبگرن، کاتێک بۆ مادۆنی دەچنەوە، پێویستە چەک لە کۆگە دابنرێت، چونکە ئیدی بۆ هەموو لایەک ئاشكرا بووە کە چەک تەنیا مەرگ بە دیاری بۆ خەڵک دەهێنێت و کۆمەڵگە دەشێوێنێت