دیدارێکی تایبەت لەگەڵ جێگری هەژاران
پرسیار: ئێمە دەتناسین، بەڵام بە پێویستی دەزانین و داوات لێ دەکەین کە خۆت بە خوێنەران بناسێنی؟
وەڵام: من جێگر تەحسین دۆڵانیم،خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتیم، دانیشتووی قەزای سۆرانم و بە جێگر دۆڵانی ناسراوم
پرسیار: چۆن بەم بیرۆکەیە ئاشنابوی؟
وەڵام: ساڵێک پێشتر کاری خێرخوازیم دەکرد، بەڵام بەنێهنی بوو، بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر هەژار هەن، بۆیە بڕیارمدا پڕۆژەکەم ئاشکرا بکەم
پرسیار: هاوکارەکانت کێن؟
وەڵام: خەڵکی خوا پێداو هاوکاریمان دەکەن و لە رێی بانگەوازەکانی سۆشیال میدیاوە
پرسیار: کۆمەک و هاوکارییەکانتان پیشکەش بە کێ دەکەن؟
وەڵام: هاوکاریەکانی ئێمه بۆ منداڵی بێسەرپەرشت، خێزانی هەژار، نەخۆش ، ژینگە پارێز و کەمئەندامەکانە
پرسیار: بە چ شێوەیەک کۆمەکەکان دەبەخشن؟
وەڵام: هەیە مانگانە هاوکاری دەکەین، بە تایبەتی ئەوانەی باری ئابووریان زۆر خراپە
پرسیار: چ بەرنامەیەکتان بۆ جەژن هەیە؟
وەڵام: ئەگەر خودا تەمەن بدات و خێرخوازن هاوکاربن، دەتوانین کەلوپەل و جلکوبەرگی جەژن بۆ چەندین خێزانی بێ سەرپەرشت و منداڵی بێ باوک دابین دەکەین، ئێمە تەواوی ساڵ بەردەوامین
پرسیار: چۆن ئەو خەڵکانە دەست نیشان دەکەن؟
وەڵام: ئێمە لیژنەمان هەیە، لێکۆڵینەوەی تەواو سەکەین، ئێمە بریکاری خێرخوازانین، لەسەرمان پێویستە تەواو لێڵکۆنینەوە بکەین تاکو ئەمانەتەکە بەشوێنی خۆی بگات
وەڵام: لە ئەنجامدانی کاری خێرخوازیدا هەست بەچی دەکەی؟
وەڵام: کاتێک لەڕێی پڕۆژەکەمەوە دڵی خێزانی هەژار خۆش دەکەم، خۆم زۆر لەوان دڵخۆشترم، چونکە خۆشم کەسێکی هەژارم، شانازی بەخزمەتکردنی هەژاران دەکەم، شەرەفێکی گەورەیە خزمەت بەهەژاران بکەیت
پرسیار: داوکاریەکان چین؟
وەڵام: داواکارم لە تەواوی خەڵکی هاوکاریم بکەن گوشارێکی زۆرم لەسەرە، ئەگەر خەڵکی هاوکارم بن، مانگانە هاوکاری زۆرترین خێزان دەکەین
پرسیار: کاک جێگر جەند پارەتان کۆ کردوتەوە و بەخشیتانە؟
وەڵام: تائیستا شێست ملیۆن دینارمان کۆکڕدوتەوە، خانوویەکمان بۆ ماڵێک کڕیووە، هەندێک نەخوشمان چارە کردووە و خواردنمان بەسەر هەژاران دابەش کردووە
پرسیار: وتەیەکت ماوە نەتگوتبێت؟
وەڵام: زۆر سوپاس بۆ ئێوەی ئازیز، بەم دیدارە گەورەتان کردین، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم ، بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان هەر بمێنن، بەڕێزتان کەسێکی نەتەویین
ئامادەکردنی: ئیسماعیل محەمەد