دیدارێکی ئەدەبی کوردی- ئەڵمانی لە شەقڵاوە بەڕێوەدەچێت

یەکەمین دیداری وێژەیی کوردى-ئەڵمانى لەشەقڵاوە بە ڕێوەچوو
دەمژمێر ٢١ی ڕۆژی ٢٨-٣- ٢٠٢٤ دیدارێکی وێژەیی بۆ خاتوو 'جانین ڕیگۆ جان' نووسەر و ئەدەبدۆستى کورد لە هوتێل بەسمە ئەلسەفیر. لەلایەن سەنتەرى ڕۆشنبیرى شەقڵاوە وەسازکرا
 دڵشاد کاوانێ ڕێکخەری دیدارەکە بە ڕزگاری پرێسی گوتووە کە دیدارەکە لە دوو بەش پێکهاتبوو، ئەدەبى کوردى لە ئەڵمانیا لەلایەن وەرگێڕ سابیر سەبرى کارى وەرگێڕانى بۆکرا،  بەشى دووەمیش گۆرانى کولتوورى ئەڵمانی بوو، هەروەها لەلایەن ژەنیاری گەورەى کورد مامۆستا چەتۆ نەورۆز کارى میوزیکى بۆ کرا
 خاتوو جانین لەو دیدارەدا  ئاشكرای کرد کە بە مەبستی پڕۆژەیەەکی هاوبەش لەگەڵ دڵشاد کاوانی نووسەر و ڕۆماننووس هاتۆتە کوردستان و لە داهاتوودا لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامی دەدەن، لەهەمان کاتدا سەرسامی خۆی بۆدوایین ڕۆمانی دڵشاد کاوانی بەناوی فڕینی پردەکان دەربڕێ کە لە ڕێی زمانی ئینگلیزیەوە خوێندویەتیەوە، هەروەها بە نایابی نرخاند
ئامادەکردنی: ئیسماعیل محەمەد