دیداری سەت ساڵەی لۆزان لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێ

دیداری ١٠٠ ساڵەی پەیماننامەی لۆزان ٨ ی تەموز ٢٠٢٣

دوێنی هەشتی تەمووز، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد، ئەنیستیتووی کوردی لە ستۆکهۆڵم کۆڕبەندی دیداری ١٠٠ ساڵەی لۆزانی لە سێ تەوەر و بابەتی جیادا بۆ ١٠ نووسەر و سیاسەتمەدار سازکرد.

بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٨٠ بەشداربوو و پۆلێک لە نوێنەرانی هێزی سیاسیی کوردستانی بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و رێکخراوی رۆشنبیری، مەدەنی و پیشەیی کە بەشێکیان وتار و هەڵوێستی رێکخراوەکانیان پێشکەش بە بەشداربووان کرد. کۆڕبەندەکە بە سەرکەوتوویی بۆ ماوەی بێنج کاتژمێر بە تێر و تەسەڵی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا. جێگای ئاماژەیە کۆڕبەندەکە لە هۆڵی هووسبی ترێف بەڕێوەچوو.

سەرەتا بە رێزگرتن لە گیانبەختکراوانی رێگای رزگاری کوردستان دیدارەکە دەستی بە کارەکانی کرد. دواتر کامران سمۆ سەرۆکی ئەنستیتوو پەیامێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. دوای ئەوە فیلمێکی دێکۆمێنتاری لە سەروبەندی پەیمانی لۆزان پەخشی کۆڕبەندە کرا کە جێگای باسی لە وردەکاری مێژوویی و ئەو پەیمانەی لەخۆ دەگرت.

هەروەها بە خوێندنەوەی هەڵبەستێک لەلایەن شاعیری کورد عەدنان دۆغان لە ژێر ناوی (وەرن ئەم خوە نەکوژن) کۆتایی بە تەوەری یەکەمی بەرنامەکە هات.

·       پەنێلی یەکەم:   لایەنی مێژووی و زەمینەی پەیماننامەی لۆزان

پانەلیستەکان:

     سالح جەمال

    د. سەعدەدین مەلا

     شاسوار هەرشەمی

                            پەیامی لایەنی سیاسی و کەسایەتیەکان لەلایەن

-       هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کوردستان لە سکانداناڤیا.

-       رۆژنامەنوسی سوێدی کورد کوردو باکسی وتارێکی پێشکەش کرد.

-       وتاری بیرۆ – نوێنەرایەتی رۆژاوای کوردستان لە سوێد لەلایەن بەڕێز هوشیار عەلی پێشکەش کرا.

-       وتاری پارتی مێسۆپۆتامیا دیموکراتی لە لایەن یەشار کوچوکئاسڵان.

 

·       پانێلی دووەم:   پەیمانی لۆزان و یاسا نێودەوڵەتیەکان – خەباتی ک ن ک بۆ مژاری لۆزان -

پانێلیستەکان:

    سەڵاح عەباسی

   شەهلا حەفید

  بێکەس بەرواری 

 

پەیامی لایەنی سیاسی و کەسایەتیەکان لەلایەن:

-       .... خەلیل سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە فاگشتا

-       وتاری نوێنەری پژاک لە ئەوڕۆپا لەلایەن ئەمیر ئەبوبەکری

-       وتاری رێبوار حەسەن پەڕلەمانتاری پێشووی سوێد

·        پانێلی سێهەم:       شڕۆڤە و ئانالیز – دوای ١٠٠ ساڵ دەبێ کوردستانیان چی بکەن.

پانێلیستەکان:

  د. حوسەین خەلیقی

   ئایشە دیدار

   بەکر حوسەین

جێگای باسە کە خاتوو بەیان ناسیح بەرنامەی کۆڕبەندەکە و هەریەک لە بەهزاد پیرموسا و ئاینور ئاراس پەنێلەکانیان بەڕێوەبرد