دیاردەی دزیکردن بەرەو هەڵکشان دەڕوات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٣-٦-٢٠٢٤ لە حاجیاوە تممەتبارێك بە تۆمەتی دزیڪردن دەستگیرڪرا

بە گوێرەی زانیاریەکانی پۆلیس، هاووڵاتیەك سەردانی بنڪەی پۆلیسی حاجیاوای  دەکات و سکاڵا تۆمار دەکات و دەڵێێت بێ ئەوەی دوکانەکەی بشکێنرێت، دزی لێکراوە، ئیدی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار ئەرکداردەکرێت، دوای بەدواداچوونێکی ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین، بە سود وەرگرتن لە ڪامێراڪانی چاودێری، زانیاری پێویستی دەستکەوت، بەو هۆیەوە  توانرا تۆمەتبارێك بەناوی (ڕ، ع، ح) لە دایڪبووی ساڵی ۱۹۹۸ ەستگیر بڪرێت
لە لێکۆڵینەوەکاندا، تۆمەتبار لەبەردەم  دادوەر و پۆلیسدا ئاشکرای کرد کە دزیەکەی کردووە، هەروەها دەست بەسەر کەل و پەلە دزراوەکەشدا  گیرا، بۆیە بە بڕیای  دادوەرو  بە پێی ماددەی ٤٤٦ لێڪۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵدا دەکرێت
دزیکردن هەر هەبووە، بەڵام ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستاندا ، دیاردەی دزیکردن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ڕۆژانە چەندین کەس  دزیان لێ دەکرێت و چەندین کەسیش بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر دەکرێن