دکتۆر جەواد بە باشترین پەرستاری ساڵی ٢٠٢٣ هەڵدەبژێردرێ

پەیامنێرمان لە شاری سۆرانەوە ئاشکرای کردووە کە دکتۆر جەواد مەهدی بەرێوەبەری سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان بە  باشترین نۆژداری ساڵی ٢٠٢٣ ی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراوە
دکتۆر جەوام مەهدی حاجی بۆ خۆی  بە پەیامنێری ڕزگاریپرێسی ڕاگەیاندووە:  لە ڕاپرسییەکی ڕووداودا، بەڕێزیان وەک باشترین پەرستاری شایستەی ساڵی ٢٠٢٣ دەستنیشانکراوە
ڕزگاریپرێس وێڕای ئەوەی پیرۆزبایی لەو دکتۆرە بەڕێزە دەکات، هیواخواز کە نموونەیان زۆر بێت و نۆژدارانی کوردستان خۆنەویستانە ئەرکەکانی خۆیان ئەنجام بدەن و لە ڕاژەی گەل و نیشتماندابن