دوو کوردی ڕۆژهەڵات لە کوێستانەکاندا ون دەبن

دوو ڕۆژە دوو هاووڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان چوونەتە کوێستانەکانی سنووری قەزای سیدەکان و لەوێ بێ سەروشوێن بوونە
بە گوتەی کەس و کاری ئەو هاووڵاتیانە کە  دانیشتووی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە کێوەکانی کوردستاندا دیار نەماون
بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو هاووڵاتیانە ناویان( ئەحمەد محەمەد ئەحمەد و رەسوڵ محەمەد باپیر)ە، بە مەبەستی شاخەوانی چوونەتە کوێستانەکانی برادۆست، بەڵام چارەنووسیان نادیارە  ومەترسی ئەوە هەیە لە لایەن فڕندەکانی تورکیا بە ئامانج گیرابن و کوژرابن، بەڵام  بەرپرسانی ئاسایشی ناوچەکە، بێ ئاگای خۆیان لەم ڕووداوە دەربڕیوە و دەڵێن: تا ئێستا شتێکی فەرمیمان لەسەر چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییەی رۆژهەڵاتەوە  نەزانیوە و ناتوانین هێچ شتێک بڵێین