دوو ڕووداوی خنکان لە دوو شوێنی جیاوازدا

دەمژمێر ١٧ی ئەمڕۆ، پێنجشه‌ممه‌، ڕێکەوتی ٦-٦-٢٠٢٤  ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك له‌ ڕووباری خابیر له‌ نزیك پردی بێداری دۆزراوەتەوە، بەڵام هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ لە باخەڵدا نەبووە و تەرمەکەش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی  زاخۆ كراوه‌

ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان وته‌بێژی پۆلیسی زاخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ڕووباری خابیر له‌ زاخۆ له‌نزیك پردی بێداری ته‌رمی كه‌سێكی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه‌، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، تیمی تایبه‌تی به‌ڵگه‌ و تاوان و پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه‌ شوێنی روداوه‌كه‌، دواتر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا
هەر ئەمڕۆ  هەواڵی خنکانی مێرمنداڵێک لە ڕووباری چۆمان  بڵاوکراویەوە
دەمژمێر ١٦ی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٦-٦-٢٠٢٤ گەنجێکی تەمەن سێزدە  ساڵی، لەو کاتەی بەسەر پردێکدا دەپەڕیەوە، دە ڕووبارەکە دەکەوێت
بە گوێرەی زانیاریەکان گەنجەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و لەگەڵ باوکیدا بووە، بەڵام دەستی لە دەستی باوکی دەترازێت و بەردەبێتەوە و دە ئاوی ڕووبارەکە دەکەوێت، هەرچەندە باوکی هەوڵی ڕزگارکردنی دەدات، بەڵام بۆی دەرباز ناکرێت
بەرگری شارستانی سۆران خنکانی ئەو گەنجەی سەرڕاست کردۆتەوە و ئاشکرای کردووە کە ئەو خێزانە لە هەولێرەوە بە مەبەستی گەشت بۆ ناوچەی چۆمان هاتبوون، بەڵام لە سەر پردێک منداڵەکە دەخلیسکێت و بەردەبێتەوە و هەتا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
مخابن ڕۆژانە هەواڵی خنکان لە ڕووبار و گۆماوەکانی کوردستان وەبەر گوێی دەکەون، بەڵام لایەنی پەیوەنددار هەنگاوی کردەیی بۆ ڕێگرتن هەڵناگرێتەوە، دەنا دەکرێت بە ئاسانی ڕێ لەو ڕووداوە نەخوازراوانە بگیرێت، هەم بە دانانی مەلەوان لە شوێنەکان و هەمیش دیاریکردنی شوێنی مەلەکردن، هەروەها دروستکردنی پەرژین لەسەر پرد و ئەو شوێنانەی کە مەترسی خزین و بەربوونەوەیان لێ هەیە