دوو مین لە مەیدانی پاسەوانی سنوور دەتەقنەوە

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە، ڕێکەوتی ١٠-٣-٢٠٢٤ لە بارەگای پاسەوانی سنوور دوو مین تەقنەوە
ئەمڕۆ لە کاتی مەشقکردندا لە مەیدانی مەشقی پاسەوانی سنووری هەولێردا دوو مین تەقنەوە و چەند کەسێک بە سەختی برینداردەبن
موقه‌ده‌م سامی ئیسماعیل خۆشناو، وته‌بێژی پاسه‌وانی سنووری هه‌ولێر، ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ یەکشەمە لە بارەگای پاسەوانی سنوور، له‌ كاتی مه‌شقكردندا  دوو مین تەقینەوە، بەو هۆیەوە چەند كەسێك بە سەختی برینداربوون و بە خێرایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا کران
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ڕزگاری پرێس کەوتوون، یەکێک لە بریندارەکان گیانی لە دەستداوە و ئەوانی دیکەش لە ڕەوشی تیمارکردندان