دوو منداڵ لە حەوزی ماسیدا دەخنکێن

ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١-٣-٢٠٢٤ لە دەشتی شەمامک دوو منداڵ لە حەوزی ماسیدا دەخنکێن
کاروان عەلی میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە کە  ئەمڕۆ خوشک و برایەک بە ناوەکانی 'سایە ڕێباز موحسین و محەمەد ڕێباز موحسین' لە حەوزی ماسیدا خنکاون، کچەکە تەمەنی چواردە  ساڵانەو کوڕەکەش بچووكترە کە هەردووکیان گیانیان لە دەستداوە و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون