دوو زیندانی کورد لە ئیلام لە سێدارە دەدرێن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ، ڕێکەوتی ١١-٣-٢٠٢٤، دوو کورد لە زیندانی ئیلام لە سێدارە دران

بە گوێرەی زانیاریەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١١-٣-٢٠٢٤ لە ئیلام  دوو زیندانی کورد بە ناوەکانی 'موعین سەلاوەرزیزادە'  تەمەن ٥٨ ساڵ خەڵکی شاری ئاودانان و 'مەنسوور مەنسووری' خەڵکی شاری سەراو لە زیندانی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دراون

بە گوێڕەی زانیاریەکان ئەو دوو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، بەڵام دوێنێ ١٠-٣-٢٠٢٤ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە

شیاوی گوتنە کە 'موعین سەلاوەرزیزادە'  سی و دوو  ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی براکەی دەستبەسەرکرابوو، بە درێژایی ئەو ماوەیە لە زیندانی ئیلام و دەڕەشار بەندکرابوو