دوو خوشک لە کاتی مەلەکردندا دەخنکێن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٠-٨-٢٠٢٤، دوو خوشک پێکەوە لە کاتی مەلەکردندا دەخنکێن
پەیامنێری ڕزگاری پرێس دەڵێت: ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٠-٨-٢٠٢٤ سێ خوشک کە دانیشتووی گوندی مەکردانی سەر بە قەزای هەریرن،  لە نزیک گوندەکەیان مەلەوانی دەکەن، بەڵام دوانیان پێکەوە دەخنکێن
ئەوەی زانراوە قوربانیەکان بە ەناوەکانی 'خەدیجە ئەحمەد' و 'فاتیمە ئەحمەد' دانیشتوی گوندی مەکردانی سەر بە قەزای هەریرن
مقەدەم مەزهەر عوسمان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەندیل لە سنووری قەزای هەریر گوتوویەتی:  ئاگاداریان کردینەوە کە دوو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی هەردوو قوربانیەکەیان دەرهێنا
بە گوێرەی قسەکانی موقەدەم مەزهەر عوسمان هەر دوو تەرمەکە بۆ پزیشکی دادی هەولێر گواسترانەوە و هەر ئەمڕۆش ئامادەکاری بۆ بەخاکسپاردنیان کرا