دوو برا پەلاماری کارمەندانی نەخۆشخانەیەک دەدەن

 شەوی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٧-٣-٢٠٢٤ کەسوکاری نەخۆشێک پەلاماری کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەدەن و برینداریان دەکەن
شەوی ڕابردوو لە لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاری شاری لەکەلار، دەمەقاڵێ لەگەڵ دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە  دروست دەبێت، بەڵام لەو کاتەدا دوو گەنج کە برای یەکترن پەلاماری دووکارمەندی بەشی ئیداری نەخۆشخانەکە دەدەن و برینداریان دەکەن
بە گوێرەی زانیاریەکان کارمەندەکان  سکاڵایان تۆمارکردووە، بۆیە هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبار بەناوەکانی ( ه م ش ) لەدایکبووی ٢٠٠٥  و ( ه م ش ) لەدایکبووی ١٩٩٤ن و هەردووکیان  بەپێی مادەی (٢٢٩) لەیاسای سزادانی عیراقی بەندکراون