دوو برا لە کەرکووک دەکوژرێن

دەمژمێر سێ و نیوی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٢-٢-٢٠٢٤ لە گەڕەکی دەروازەی کەرکووک دوو برا  دەکوژرێن
پەیامنێری ڕزگاری پرێس نووسیویەتی:  دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لە گەڕەکی دەروازەی کەرکووک دوو برا بە ناوەکانی عادل جەمال حەسەن  تەمەن ٢٣ ساڵ و یەحیا جەمال حەسەن تەمەن بیست و یەک ساڵ دانیشتووی گەڕەکی دەروازەی کەرکووک لە لایەن دوو کەسی دیکەوە دەکوژرێن
بە گوێڕەی زانیارییەکان بکوژەکان هاوڕێی کوژراوەکان و کوژراوەکانیش کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن، هەتا ئێستا هۆکاری دەمەقاڵێ و تاوانەکە ئاشکرا نەبووە، هەروەها تاوانبارانیش هەڵاتوون و دەستگیر نەکراون
هەر بە گوێڕەی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕزگاری پرێس تەرمی کوژراوەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون و پۆلیس پەڕاوی تایبەت بەو تاوانە کردۆتەوە و دادگە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بکوژەکان دەرکردووە