دووپشکی قاچاغچی دەستگیر دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٣-٥-٢٠٢٤  دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند

، لە بەیاننامەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە:  بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاریی هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی "ئینتەرپول" بە فەرمانی دادوەر، دوێنێ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٢-٥-٢٠٢٤  توانرا گەوورە بازرگانێکی قاچاخچی و بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە دەستگیر کرا

بە گوێرەی زانیاریەکان ئەو بازرگانە ناوی (ب،ک،م) و بە  (دووپشک) ناسراوە و ڕادەستی یاسا کراوە و ئێستا بە پێی  ماددەی ٥ لە یاسای ژمارە ٢٨ـی ساڵی ٢٠١٢دەستگیر کراوە و بە وەردی  لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیدا دەکرێت