دوای دوو ڕۆژ بە ئازاری سووتانەوە، گیان دەسپێرێت

دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی دێڵیزیان منداڵێک بەشێکی جەستەی سووتابوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئێمرجینسی گیانی سپارد
دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە گوندی دێڵزیان  ئاگر لە ماڵێک بەربوو، بەو هۆیەوە ماڵەکە سووتابوو، منداڵێکیش جەستەی سووتابوو، مخابن ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا
ئەو منداڵە ناوی ( چیا حەمەدئەمین )  بوو، مخابن مەرگ بواری نەدا، زیاتر هەوای ژیان هەڵمژێت و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی سپارد