دوانەیی شەڕ و ئاوارەیی
گومانی تێدانییە هەمیشە شەڕ هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەرهەڵگرتن و ئاوارەبوون، نەتەوەی کوردیش لە هەموو نەتەوەکانی دیکە زیاتر گیرۆدەی شەڕ و ماڵوێرانی و ئاوارەبوون بووە. ئێستا کە شەڕی نێوان ئسرائیل و حەماس، هەروەها حزبوڵای لوبنان و حوسیەکانی یەمەنیش خۆیان خزاندۆتە نێو شەڕەکەوە، ئیدی ئاوارەبوون زیاتر بووە
ڕاستییەکەی لە حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، بەبێ هۆکار و بەبێ هیچ پێشینەیەک ڕێکخراوی حەماس پەلاماری ئیسرائیلی داو ژمارەیەک ژن و منداڵ و پیرە پیاوای ڕفاند. ئەو کردەیەی حەماس ڕفاندن و بارمتەگرتن بوو، بەڵام ئەوان ناویان لێناوە بە دیلگرتن. هەڵبەت ئیسرائیلیش بۆ وەرگرتنەوەی بارمتەکان شەڕێکی ماڵوێرانکەری دژ بە غەززە دەستپێکرد کە هەتا ئێستاش بەردەوامە و زیاتر لە چل هەزار کەس کوژراون و سەت هەزاری دیکەش بریندار بوونەوە هەزاران خانوو خاپوورکراوە
حزبوڵای لوبنان کە بە بیانۆی پشتیوانی لە حەماس خۆی خزاندە نێو شەڕەکەوە، گەورەترین زیانی پێکەوتووە، هەم دەیان سەرکردەی لێ کوژراوە و بنکەو بارەگەیشی لێ خاپوور کراوە، بەڵام لەوەتەی شەڕەکە گەیشتۆتە باشووری بێروت، ئدی ڕێژەی ئاوارەبوون زیاتر بووە، مخابن ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ڕۆژئاوا بە تایبەتی کوردانی عەفرین کە لەبەر هێرش و پەلاماری تورکیا و ڕێخکراوە ڕەگەزپەرستەکان هەڵاتبوون و لە لوبنان گیرسابوونەوە، ئێستا جارێکی دیکە ناچآرن کە ڕابکەن و بۆ شوێنی دیکە سەرهەڵبگرن،بۆیە ناچارین بڵێین هەمیشە شەڕ بەرۆکی کورد دەگرێتەوە و ناچاری دەکات کە بەرەو ئاوارەیی سەر هەڵبگرێت. مخابن شەڕ و ئاوارەیی دوانەیەکی بەردەوامن لە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست و هەمیشە خەڵکی لاشەڕ و سڤیل دەبنە قوربانی