دوازدە ساڵە لە چاوەڕوانی چارەکردنی کەم ئاوی بەسەر دەبەن


دانیشتوانی گوندی شاوراوەی باڵەکیان بۆ ماوەی دوازدە ساڵە لە چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاویدان و وەڵامیان نادرێتەوە
دانیشتوانی یەم گوندە بە نیگەرانەرانیەوە باس لە کەم ئاوی دەکەن و دەڵێن: ماوەی دوادە ساڵە بیری ئاو لێدراوە، کەچی هەر بێ ئاوین
خەڵکی ئەم گوندە دەیانەوێ لە ڕێی ڕزگاری پرێسەوە داواکەیان وەبەرچاوی لایەنی پەیوەنددار بکەوێت و ئەوانیش  بۆیان چارە بکەن، بەتایبەتی ئێستا بە تانکەریش ئاویان بۆ نانێردرێت
لەم بارەیەوە تەحسین سەعدوڵا، بەرێوەبەری ئاوی سۆران دەڵێت:  ئاوی شاوراوەو هاودیان بەیەکەوەن،  ئێمە لەم سنورە ، هاودیانمان هەیە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە  پڕۆژەیەکی ئاویان بۆ دەرچوو، لە ساڵی ٢٠١٠ دەست بە جێبەجێکردنی کرا، بڕیار بوو لەوێوە  بەشە ئاوی کانی هاودیان بە شاوراوە بدرێت، دیارە بەشی خۆیان هەبوو لەم کانیەدا، مخابن لەبەر کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان هەردوولا، ئاوەکە ڕاگیرا و ئاستەنگی تێکەوت
ئەگەر ئەو ئاستەنگە نەبوایە، پڕۆژەکە تەواو دەکرا و ئەم کێشەیە  نەدەبوو، ڕاستییەکەی تەنیا تۆڕی ناوەوە  تەواو کرا و ئاوەکەش نەدرا، هەر بە هۆی ئەو ئاستەنگەوە پڕۆژەکە تەواو نەکرا، دوایی قەیرانی ئابووری هاتەسەر، لە ٢٠٢٠ پڕوژەکەمان زیندوو کردەوە و ڕەزامەندی لەسەر درا وەگوژمەی پێنج سەدووهەشتاو چوارملیۆن پڕۆژەی ئاوی بۆ دەرچوو، بەلام  ئەوجارەیان بەهۆی ووشکەساڵی  ناوچەکە، هەروەها بۆ ئەوەی ئاو لە بیرەکاندا نەمێنێت، ساڵی پار ڕەزامەندی قول کردنی بیرەکانمان وەرگرت، هەربیرێک شیست و پێنج م قوڵتر کران،  بەڵام بە هۆی زۆری قوڕاوەوە سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە ڕەزامەندی بۆ لێدانی  بیرێکی دیکە دەرچوو، ئەویش بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرا