درێژکردنەوەی سزا، یان مەدالیای شانازی؟

کوردستانیان دەزانن کە بۆچی سەرانی ئەنقەرە سزایان لەسەر فڕگەی سلێمانی داناوە، ئەوان دەیانەوێ گوشار لە سلێمانی بکەن تا بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پێدانی غازی ناوچەکە هاوکاریان بن، بەڵام بە ڕووکەش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە دەستەڵاتدارانی سلێمانی هاوکاری پەکەکە دەکەن، بۆیە دەبێ سزا بدرێن، ڕاستییەکەی سزادانی سلێمانی ئەگەر بە پاساوی هاوکاریکردنی پەکەکەش بێت، هەر جێی شانازییە، بەلام ئەوەی جێی پرسیارە ئەوەیە کە چەند ڕؤژێکە سەرچاوەکانی هەواڵی کوردستان لە ژێر سەردێڕی ئەوەی کە تورکیا سزای سەر سلێمانی و فڕگەی سلێمانی درێژکردۆتەوە، هەوال دەنووسن و دەرخواردی کوردستانیانی دەدەن. ڕاستییەکەی ئەو ڕۆژنامەوانانە بیانەوێ  یان نەیانەوێ، بە ئاگایانە ئەو کارانە بکەن یان لە نەزانینیانەوە بێت، هەر خزمەت بە ڕژێمی تورکیای کوردکوژ دەکەن، چونکە پشتیوانی کردنی کوردستانیان نەک هەر تاوان نییە، بەڵکو ئەرکێکیئ نیئشتمانیی و پێویسستە. تورکیا داگیرکارە و مافی خۆیەتی چۆن ڕەفتار لەگەڵ خەڵکی کوردستان دەکات، بەڵام مافی کوردستانیان و ڕێکخراوە سیاسیەکانیشە کە لایەنی کەم دژایەتی یەکدی نەکەن و بۆ لێدانی یەکدی هاوکاری داگیرکاران نەکەن. بیانۆی تورکیا ئەوەیە کە گوایە پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەڤەری سلێمانی چالاکی ئەنجام دەدات و دەستەڵاتدارانی ئەوێ ڕێگرییان لێ ناکەن، دیارە ئەمە پێچەوانەیە، ڕۆژانە ئەو ڕێپێوان و خۆپێشاندانانەی کە لایەنگرانی بزاڤی باکوور دەیکەن، لە لایەن هێزەکانی ئاساییشی سلێمانییەوە ڕێیگریان لێ دەکرێت، کەواتە مەبەستی تورکیا ئەوە یە کە شەڕ لە نێوان لایەنە کوردستانیەکان دروست بکات و کوردستانیااانی باشوور و باکوور بکات بە دوژمنی یەکدی، چونکە لەم ڕێیەوە داگیرکار قازانج دەکات و دۆزی کوردستان بەرەو پەرش و بڵاوەیی زیاتر دەڕوات. کەواتە دەبێت فەریکە ڕۆژنامەوانەکان بزانن کە درێژکردنەوەی سزا و سەپاندنی سزا بەسەر فڕگەی سلێمانی نەنگی و شەرمەزاریییە بۆ سەرانی ئەنقەرە و جێی شانازییە بۆ کوردستانیان
قاسم کەرکووکی