داڕمانی شاخ زیان بە بۆڕی ئاوی سۆران دەگەیەنێت

بەهۆی داڕمانی شاخ، زیان بە بۆری ئاوی سۆران گەیشتووە؛ بەڕێوەبەری ئاوی سۆران  ئاشکرای کردووە کە بەشێكی زۆری قەزای ناوەندی سۆران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبن
تەحسین سەعدوڵڵا بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە رزگاریپریسی ڕاگەیاند "ئەم ئێوارەیە بەهۆی هاتنە خوارەوەی بەردێكی زۆر لە سەر ڕێی بێخاڵ – ڕواندز، لە نێو گەلی، زیان بە دوو بۆڕی ئاوی سۆران گەیشتووە و لەكاركەوتوون، لەوانەیە  زیان  بە پردەكەش گەیشتبێت
كە بۆرییەكانی بەسەردا تێپەڕ دەبن، بەمەش وێستگەی ئاوی زارگەلی لەكاركەوتووە و بە ڕێژەی 90 % ئاو لە کەمی دەدات
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ئاشکرای کردووە کە "ناحیەی دیانا و كانی ، شەهیدانی ئازادی، شەهیدانی دێڵزیان، هەروەها دێڵزیان و بادلیان، گەڕەكی چەمی ڕێزان و سەنتەری شار، بەشێكی گەڕەكی باپشتیان، باڵەكیان و مەجیداوە بێبەش دەبن
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران جەختی کردۆتەوە کە تیمەكانیان لە ئێوارە دەستیان بە ئامادەكاری كردووە و هەر ئەمشەو بەشێك لە پێداویستییەكانی تایبەت بە بۆڕی 16 ئینجی دەگات و بەیانی دەست بە چاككردنەوەی دەكرێ
، ڕاستییەکەی بە هۆی سەختی شوێنەكە و خراپی ڕێیەکەوە ئاستەنگی زۆر دروست دەبێت، لەوانەیە  دوو ڕۆژ زیاتر بخایەنێ تا بۆڕییەكان  چاک دەکرنەوە
پەیامنیری ڕزگاریپرێس لە  سۆران