دارستانی ڕانیە بەرەو وشكبوون دەچێت

بەهۆی نەخۆشییەوە هەزاران  دار لە دارستانی  ڕاپەرین وشک بوونەتەوە 
بە گوێڕەی زانیاریەکان، رەوشی دارستانی ڕانییە یەکجار خراپە، هەتا ئێستا  چوار هەزار دارسنۆبەری وشکبوون
 فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین  بە ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاندووە کە  هۆکاری وشكبوونی داەکان بۆ نەخۆشیی جۆراوجۆر دەگەڕێتەوە
فەرمانگەکە دەڵێت: بەدواداچوونێکمان بۆ وشکبوونی دارەکان کردووە و بەو باوەڕە  گەیشتووین کە دارەکان دووچاری  نەخۆشی و کەڕوو هەڵینان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هاتوون، ئەمەش وایکردوە کە دارەکان بەرگە نەگرن و وشک ببن
بە گوێڕەی زانیاریەکان دارستانی ڕانیە  لە  رۆژهەڵاتی شارەکە  هەڵکەوتووە و بە تێکڕایی بیست و پێنج هەزار دار سنۆبەری تێدایە و ڕووىەرەکەی  نۆسەت و پازدە دۆنم زەوییە، بەڵام ئەمە سێیەمن ساڵە کە  دارەکان بەرەو وشکبوون دەچن و کەسیش ئاوڕیان لێ ناداتەوە، ڕاستییەکەی  لەم سێ ساڵەدا زیاتر لە  شەش هەزار بنەدار بە تەواوی  وشکبوون