دادگەی نێودەوڵەتی لاهای داوای ڕاگرتنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەکات
دادگەی نێودەوڵەتی لاهای کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری نەتەوە یەکگرتووەکانە، دوێنێ هەینی ڕێکەوتی ٢٥-٥-٢٠٢٤ بڕیاریدا کە دەبێت ئیسرائیل "دەستبەجێ" هێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر ڕەفەح ڕابگرێت. دۆسیەکە لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە ڕەوانەی ئەم دادگە نێودەوڵەتییە کراوە، کە پێشتر ئیسرائیلی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی "جینۆساید"ی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبار کردبوو
دادگەی نێودەوڵەتیی لاهای ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیارەکەی دادگە بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی گەلی فەلەستین زۆر گرنگە
هەرچەندە دادگەی لاهای دەتوانێت بڕیاری یاسایی پابەندکەر لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان دەربکات، بەڵام توانای جێبەجێکردنیانی نییە. هەرچەندە بە هۆی ئەو بڕیارەی دژ بە ئیسرائیل گوشارە دیپلۆماسییەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە زیاد دەکات، بەڵام ناتوانێت پێش بە هێرشی ئیسرائیل بۆ تەمبێکردنی حەماس بگرێت. تەنانەت چەند خولەکێک دوای ئەم بڕیارە، سوپای ئیسرائیل یەکێک لە کەمپەکانی ڕەفەح بە ئامانج گرت
چاودێرانی سیاسی ڕاشکاوانە ئاشکرایان کردووە کە بڕیارەکەی دادگەی نێودەوڵەتی لاهای تەنیا لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە، چونکە ئیسرائیل تەمبێکردنی حەماس بە ئەرکی خۆی دەزانێت و هەموو دونیاش دەزانێت کە ڕێکخراوی حەماس لە ئۆکتۆبەری ڕابردووی پەلاماری ئیسرائیلی دا و چەندین ژن و منداڵی بە بارمتە گرت، بۆیە ئیسرائیل هێرش و پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە