دادگەی فیدراڵی چۆن بڕیارێکی دا؟


لەوکاتەوەی دادگەی فیدراڵ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکانیداوە کۆمەڵێک  وتارو قسەوباسی جیاواز درووستبووە، هەندێکی بەڕاستی دەزانن،  بەڵام لەڕاستیدا بڕیارەکە لە جێگەی خۆیدایە، چونکە لە هەموو وڵاتان ئەندامانی پەرلەمان بە هەڵبژاردنە نەک تەعینکردن کە ئێمە ناوی کۆتامان هێناوە ڕەنگە هەندێک بلێن بارودۆخی کوردستان جیاوازە، کە ئەم قسانە تەنها پاساوی خۆڵکردنە چاوی خەڵکە چونکە 
١- بارودۆخی کوردستان وەک بارودۆخی عێراقە، ئەگەر بڕیارێکی بەو جۆرە ڕاست بوایە پەرلەمانی عێراق بڕیاری بۆ دەردەکرد
٢-ئەگەر تورکمانەکان یان کەمینەکانی تر لە پیادەکردنی مافە دینی و کولتوری ڕێگریان لێکراوە ، ئەوا باشە بەڵام لەهەر چوار وڵاتەکەی دراوسێی کوردستان هێندەی کوردستان ئازاد نەبوون و نین 
٣- ژمارەی تورکمان لە هیچ شوێنێکی کوردستان وعێراق ژمارەیان لە سێ سەد بۆ پێنچ سەد ماڵ تێپەڕی نەکردووە تا سەرەتای ڕاپەڕین کە بە ناوی مانگی سووری تورکی خواردن و یارمەتیان دابەش دەکرد، بەڵام وەک پیلانە گڵاوەکانی تورکیای شۆڤینی هەستا ئەوناوانەیان بە تورکیا نووسی و دواتر وتیان سێ ملیۆن تورکمان لەکوردستان هەیە
٤-بەگوێرەی ئەو مێژووەی ئایدن مەعروف کە بە پیلانی تورکیا کراوە بە وەزیر، دەڵێ کوردستان خاکی تورکمانەکانە و لە شوێنی ترەوە هاتوون و داگیریان کردووە، هەر ئەم قسانەی شەرمەزاریە بۆ دەسەڵات کە مرۆڤێکی وەها درۆزن و دژ بە کورد دەکاتە وەزیر لەوحکومەتەی بەخوێنی شەهیدان هاتۆتە بەرهەم
٥- زۆر شەرمە حزبێک لەبەر بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەیی بەرژەوەندی لەکۆتاکان دەکات کە بانگەشەی دیموکراتیەت بکات وەک باشترین سیستەم بۆ بەدەستهێنانی ماف و هەر خۆشی دژی سیستەمەکە بێت و هاوکات باسی کوردایەتی بکات و لەخۆشی زیاتر کەس بە پارێزەری کوردو کوردستان نەزانێ
٦-هەتا کاتی داهێنانی کۆتاکان کێ بیستوویەتی تورکمان و کەمینەکانی تری کوردستان کێشەیەکیان هەبووبێت بگرە بە پێچەوانەوە زۆر بە ئارامی ژیاون، باشترین نموونەش سلێمانی ، هەولێر ، دهۆک و گوندی مانگێش کە نیوەی کریستیان و نیوەی کوردە
لەبەرئەوە باشترین بڕیارێک کە دادگەی فیدرال دابێتی،  لابردنی کورسی کۆتاکانە کە تەواو لە بەرژەوەندی کوردستانە وپارێزگاریە لەسیستەمی دیموکراتی

دکتۆر شۆڕش عەلی تیلەکۆیی