دادگەی باڵای تورکیا داوای گۆڕینی ناوی هەدەپ دەکات

بەیانی ڕۆژی هەینی، ڕێکەتی ٢٤-١١-٢٠٢٣، ئایشەگول دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) سەبارەت بە  بڕیاری دادگەی باڵای تورکیا ڕوونکردنەوە دەدات، چونکە لە ڕۆژانی ڕابردوو دادگەی باڵای تورکیا سەرنجی خۆی سەبارەت بە کورتکراوەی ناوەکە، واتە (هەدەپە) بۆ بەرپرسانی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان نارد بوو، داوای لێ کردبوون، بە هۆی ئەوەی لێکچوونی کورتکراوەی ناوی (هەدەپە ) لەگەڵ (هادەپە)هەیە، ئاسان نییە بەم ناوە کار بکرێ و دەتوانن کورتکراوەیەکی دیکە پەسند بکەن. ڕاستتیەکەی هێشتا ئەو داوایەی دادگەی باڵای تورکیا بڕیاری فەرمی پێ وەرنەگیراوە و کێشەکە بە بێ چارەسەر لە سەر مێزی دادوەراندا ماوەتەوە. سەبارەت بەو بابەت بڕیار وایە بەیانی ڕۆژی هەینی، ئایشەگول دۆغان وتەبێژی ئەو پارتە لێدوانێک بدات و ڕای پارتەکەی ڕوون بکاتەوە