دادوەرێکی دادگەی فیدراڵی واز دەهێنێت

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٢-٣-٢٠٢٤ عەبدولڕەحمان  سلێمان عەلی وازی لە دادگەی فیدراڵی هێنا و کشایەوە
 ئەمڕۆ سێشەممە دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانیدا کێشانەوەی خۆی لەو دادگەیە ڕاگەیاند
دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری ئاشكری کرد کە لە ڕابردوودا هەوڵی زۆریانداوە تا دادگەی فیدراڵی کار لەسەر جێگیرکردنی سیستەمی فیدراڵی بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، ئەمەشی بە هۆکاری وازهێنای خۆی لەقەڵەم دا
دادگەی فیدڕاڵی نۆ ئەندامی سەرەکی و چوار ئەندامی یەدەگی هەیە، کورد لە و دادگاەیەدا دوو ئەندامی هەیە، ئەوانیش عەبدولرەحمان سلێمان علەی سەرۆکی دادگەی تاوانەکانی دهۆک و دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی