خەلیفان: سەگی بێ خاوەن، هاووڵاتیان بێزار دەکەن

ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتی ١٦-٤-٢٠٢٤ سەگی بەرەڵلای ناو خەلیفان، لە برسان پەلاماری دوو گەنجیان دا

دەمژمێر نۆی ئەمڕۆ، لە ناو شاری خەلیفان، چەند سەگێک پەلاماری دوو گەنج دەدەن، خۆشبەختانە بەرگری شاستانی لەو شوێنە ئامادە دەبن و گەنجەکان دەرباز دەکەن

بەرگری شارستانی خەلیفان جەخت لە زۆربوونی ژمارەی سەگی بێ خاوەن و بەرەڵلا دەکاتەوە، بەو هۆیەشەوە مەترسی لەسەر خەڵک دروست بووە، چونکە ڕۆژانە ئەو سەگانە خەڵک هەراسان دەکەن و هەندێکجاریش پەلاماریان دەدەن

پەیامنێری ڕزگاری پرێس