خێزانێک بۆ کەنگر دەچن و مینێک پێیان دەتەقێتەوە
دەمژمێر ١٥ی ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ٨-٣-٢٠٢٤لە نزیک کێڵگەی جەوەل بۆر لە پارێزگای کەرکووک مینێک بە خێزانێکدا دەتەقێتەوە، بەو هۆیەوە پیاوێک دەمرێت و کوڕەکەیشی بریندار دەبێت
بەگوێڕەی زانیاریەکانی ئەو خێزانە بۆ هێنانی گیای بەهارە بە تایبەتی کەنگر،چوونەتە ئەو ناوچەیە، لەوێش بۆمبێکی چێنرا دەتەقێتەوە و ئەو زیانە بەو خێزانە دەگەیەنێت
بەگوێڕەی زانیاریەکانی ئەو خێزانە بۆ هێنانی گیای بەهارە بە تایبەتی کەنگر،چوونەتە ئەو ناوچەیە، لەوێش بۆمبێکی چێنرا دەتەقێتەوە و ئەو زیانە بەو خێزانە دەگەیەنێت