خاوەندارێتی لە گۆمی فێلاو دەکرێت

گۆمی فێلاوی دەڤەری باڵەکایەتی پشتگوێ خرابوو، بەو هۆیەوە ڕۆژ دوای ڕۆژ پیستر دەکرا،  بەڵام ئێستا گەشتوگوزار دەیەوێ خاوەندارێتی لێ بکات
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار سەبارەت بە گۆمی فێلاو ڕایگەیاند: وەک بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان، لەسەر ڕەزامەندی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە هاوکاری قائیمقامی قەزای چۆمان، هەڵساین بە دانانی دوو کەس وەک چاودێر لەسەر گۆمی فێڵاو بەمەبەستی پاراستی سروشت و پاک کردنەوەی لەپاشماوەکان
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: داواکارین لەگەشتیاران و هاووڵاتییان بە گشتی پابەندی ڕێنمایەکانی گەشت وگوزاری چۆمان بن و هاوکاری چاودێرانی گۆمی فێڵاو بكەن
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:  چەند ڕێنماییەكمان بڵاوكردوونەتەوە، هیوادارین هەموو لایەك پابەندی بن
١-  شەومانەوە لەنزیک گۆمی فێڵاو ڕێگە پێدراونییە ، چاودێرانمان هاوکارتان دەبن لەنیشاندانی شوێنی کەمپینگ
 ٢-جێ نەهێشتنی پاشماوەکان، گواستنەوەی بۆ شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل کارمەندانی کۆمپانیای کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک دەی گوازنەوە 
٣- ئاگرکردنەوە لەسەرگژوگیایی شوێنەکە قەدەغەیە، ئەو ئاگردانانەی داماناون بەکاربێنن یان (پکنیکی) غاز لەگەڵ خۆتان بهێنن
٤- بڕینەوەی دارو گژوگیای شوێنەکە قەدەغەیە
٥-بردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل بۆسەر گۆمی فێڵاو ڕێگەپێدراو نیە
٦-هێنانی ئەسپ لەلایان ئەسپ سواران بەو ڕێژە زۆرەی وەک ساڵانی ڕابردوو ڕێگەپێدراو نابێت، چونکە بۆتە مایەی شێواندنی سروشت و بێزارکردن و مەترسی بۆگەشتیاران 
٧-کۆمپانیاو نووسینگە گەشتیارییەکان گروپە شاخەوانییەکان پەیوەندی بەگەشتوگوزاری چۆمانەوە بکەن، کاتێک بەرنامەی گەشتان دەبێت بۆگۆمی فێڵاو بۆ ڕێبەری کردن و پێدانی ڕێنمایی