حەماس و حوسیەکان نوێنەرایەتی خۆیان لە بەغداد دادەنێن
سەرچاوەیەک لە بەغداد بە پەیامنێری ڕزگااری پرێسی ڕاگەیاندووە کە ماوەیەک لەمەو پێش حوسیەکان، واتە زەیدیەکانی یەمەن بارەگای نوێنەرایەتی خۆیان لە بەغداد کردەوە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو بارەگای نوێنەرایەتی حەماسی فەلەستینیش لە بەغداد بارەگای داناوە ، بەوهۆیەوە بەرەی بەرگری( میحوەری مقاوەمە) کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێبەرایەتیان دەکات
بە گوێڕەی زانیاریەکان بارەگای نوێنەرایەتی حەماس لە گەڕەکی عەرەسات(عرصات) لە نزیک بارەگای نوێنەرایەتی حوسیەکاندایە و چەکدارانی حزبوڵڵای عێڕاقی دەیانپارێزن.
ڕاستییەکەی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تامزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا ئاماژەی بە کردنەوەی نوێنەرایەتی حوسی وحەماس کردبوو، بۆ بە دواداچوونی ڕاستییەکانی ڕاپۆرتەکە، سەرچاوەیەک لە بەغداد ئەمەی سەرڕاست کردەوە و مەترسی خۆیشی لە هەبوونی ئەو نوێنەرایەتیانە پێشاندا و پێیوابوو لە داهاتوودا ئەمریکا گوشاری تایبەت لە بەغداد دەکات و ئەویش توانای ئەوەی نییە کە دایانبخات، چونکە بە بڕیاری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو نوێنەرایەتیانە کراونەتەوە