حکومەتی هەرێم باجەکان کەم دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٦-٤-٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میریی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی بڵاو كردۆتەوە، بڕیارێكی دیكە لدەرکردووە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە: "پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتیی دیوان، ژمارە 245 لە ڕۆژی 24ی3ی2024، ڕێنوێنیی دارایی ژمارە 3 لە ساڵی 2024، بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئەو پیشەوەرانەی خاوەن یەك سەرچاوەی داهاتی سنووردارن، دوای دیراسەتكردنی بارودۆخی دارایی پیشەوەران، بۆمان دەركەوت، كە ئەو لیستەی هاوپێچی نووسراومانە، هەروەها لەگەڵ هاوشێوەكانیان، لەم جۆرە پیشەوەرانەن، بۆیە كاری پێویست ئەنجام بدەن بە داشكاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە ڕێژەی 50% بە ئامانجی كەمكردنەوەی باری قورسی داراییان."
دەقی بڕیارەكە