حزبە ئیسلامیەکان لەبەر دڵی تورکیا چاو لە کوشتاری ڕۆژئاوا دادەخەن
دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی چەند دەمژمێرێکدا چل و چوار ناوەندی خزمەتگوزاری، بازرگانی و فەرمانگەی خۆسەری لەڕۆژئاڤای كوردستانی وێران کردووە، بەڵام حزبە ئیسلامییەکانی باشووری کوردستان بەهۆی پەیوەندی بەهێزیان لەگەڵ حزبەکەی ئەردۆغان کە ئیخوان موسلیمینە چاو لەو تاوانە دەپۆشن بۆ کوشتاری غەززەش شین دەگێڕێن. ئەم هەڵوێستەیان زیان بە داهاتوویان دەگەیەنێ
بەپێی ئامارێك كە میدیاكانی ڕۆژئاڤای كوردستان بڵاویانكردۆتەوە: دەوڵەتی ئیخوان موسلیمینی توركیا لەماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا لە ڕێی فڕندەوە ، 44 پێگەی خزمەتگوزاری و ژیانیی و دامودەزگای بازرگانی وئاساییشیان لەهەرێمی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومانكردووە، بەو هۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان سپاردووە و دەیان هاووڵاتی دیكەش برینداربوون
فڕندەکانی تورک سەرەتا لە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، هێرشییان کردە سەر شاری كۆبانی دواتر چەندین هێرشی دیكەیان کردە سەر شاری قامیشلۆ، لە یەکەم ڕۆژدا فڕندەکانی توركیا بیست و دوو پێگەی جۆراوجۆریان لەو دوو شارەدا كردە ئامانج، هەروەها ەڕۆژی دووەمش بیست و دوو هێرشی دیکەیان دژ بە پێگەی خزمەتگوزاری و ئاسایشی ڕۆژئاوا ئەنجامدا، مخابن هەتا ئێستا حزبە ئیسلامیەکانی باشوور ، نەک ورتەیان لێ نەهاتووە، بەڵکو لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیاندا وەکو هەواڵیش بڵاویان نەکردۆتەوە و ئاماژەیان بەو تاوانانە نەداوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە شین بۆ غەززە دەگێڕن و هانی خەڵک دەدەن کە بچن دژ بە سوپای ئیسرائیل غەزا بکەن!! ئەم هەڵوێستەی ئەوان وەکو ئەوە وایە کە کوردانی ڕؤژئاوا موسڵمان و مرۆڤ نەبن