جۆجۆ لە زینداندا دەمرێت

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی بەغداد ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٢-٥-٢٠٢٤ جۆجۆ ئەو گەنجەی ڕەگەزی خۆی گۆڕی بوو، لە ناو زیندانی حەوتەمی دادوەری لە بەغداد مردووە
سەرچاوەکە ئاماژەی بە هۆکاری مردنەکە و بارودۆخی نەکردووە، بەڵام هەواڵەکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە لە ناو زینداندا خنکاندرابێت
جۆجۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو گەنجەی لە ناو شاری بەغداد دەستگیر کرد، دەستگیکردنەکەیشی بە تۆمەتی لەشفرۆشی باسکرا
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجومەنی باڵای دادوەری سزای سێ دۆسیەی بەسەر “جۆجۆی لەشفرۆش”دا سەپاند، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی پازدە ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
“جۆجۆ” لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژیا و بە ڕەچەڵەک خەڵکی عێراق بوو، تۆڕێکی لەشفرۆشی لە ناوخۆی عێراقدا بەڕێوە دەبرد، بەو تۆمەتەوە دەستگیرکرا و زیندانی بۆ بڕایەوە، بەڵام ئەمڕۆ مردنەکەی بڵاوکرایەوە