جنردێس بە خوێن نەورۆز پیرۆز دەکات

!وڵاتپارێز و خەمخۆرانی کوردستان

بەداخێکی گرانەوە، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی ئازار، لە کاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی جێژنی نەورۆز لە جندرێسی ڕۆژئاوای کوردستاندا، تیرۆریستانی ئەحرار شەرقیەی کرێگرتەی ڕژێمی تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر هاونیشتمانیانی کورد و تەقەیان لێکردوون، بە هۆی ئەو تاوانەوە ژمارەیەک مرۆڤی کوردیان شەهید و بریندار کردووە. ئێمە لە کاتێکدا زۆر بە تووندی ئەو کردەوە تیرۆریستییە قێزەوەنە ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین و نەفرەت لە تیرۆریست و تیرۆرپەروەران دەکەین، لەهەمان کاتدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو ئەوانەی بانگەشەی پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەین، گوشار لە ڕژێمی تورکیا بکەن تا ئەو مرۆڤکوژانە ڕادەستی دادگە بکات، هەروەها خوازیارین ئەو دەوڵەتانەی باسی دیموکراسی دەکەن و بە قسەی خۆیان دژ بە داگیرکاری ڕادەوەستن، گوشاری لێبڕاوانە لە  سەرانی تورکیا بکەن تا سوپاکەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکێشێتەوە و چیتر چەتە و گروپی تیرۆریستی لە گیانی خەڵکی سڤیل و لاشەڕ بەر نەات

نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ڕێی ڕزگاریی کوردستان

مردن و نەمان بۆ تیرۆریست و داگیرکاران

حزبی ڕزگاریی کوردستان

پارتی ناوەندی کوردستان

بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

کڵپەی نیشتمانیی کوردستان

٢٠-٣-٢٠٢٣