جندرێس بۆ نەورۆز خوێن دەبەخشێ

 چەکدارانی ئەحرار شەرقییە، یەکێک لە گروپە تیرۆریستەکانی سەر بە ڕژێمی تورکیا، لە گوندێکی شاری جندرێس تەقەیان لە چەند کوردێک کرد، چونکە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە خۆشحاڵ ببوون و مەشخەڵی ئاگریان هەڵگرتبوو، ئەو چەتە تیرۆریستانە، لە تاوانێکی دیکەیاندا سێ کوردیان شەهید کرد و چەندی دیکەشیان بریندار کرد. ئەمەش ناوی قوربانیەکانە
شەرەفەدین محەمەد محەمەد(کوژراو)
فەرەحەدین محەمەد محەمەد(کوژراو)
حەمودە فەرەحەدین محەمەد(کوژراو)
نەزمی محەمەد محەمەد (بریندار)
یەکێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام ناوەکەی نەزاندراوە
تەقەکردن لە هاووڵاتیانی کورد بەڵگەی دڵڕەشی و تاوانبارانی چەتەکانی ئەردۆغان خۆیا دەکا