جاشەکانی تورکیا هەڕەشە لە کورد دەکەن

ڕێکخراوی میساقی میللی تورکمانی کە گروپێکی تیرۆریستی سەربە میتی تورکیایە بەرپرسیارێتی خۆی لە  سووتاندنی لەنگەی شاری هەولێر ڕادەگەنێت
ڕێکخراوی تیرۆریستی میساقی میللی لە بەیاننامەیەکدا نووسیویانە: چۆن پێشتر دوکانەکانی کەرکووکمان سووتاند بەم شێوەیەش هی هەولێرمان سووتاند  
ڕێکخراوی تیرۆریستی میساقی میللی کە میتی تورکیا دروستی کردووە و مەبەستیەتی ئاژاوە بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکات، بە ئاشکرا هەڕەشە لە کوردی باشووری کوردستان دەکات، هەرچەندە تا ئێستا بەرەی تورکمانی بە سەرۆکایەتی ئەرشەد سالحی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە دیار نەکردووە، بەڵام چاودێران پێیانوایە کە ئەو ڕێخکراوە هەر هی بەرەی تورکمانییە، چوونکە لە هەڵبژارندا دەستیان ئاشکرابوو کە هێز و سەنگاییان لە کوردستان و عێراقدا نییە، بۆیە دەیانەوێ کێشە و گرفت بۆ هەرێمی کوردستان دروست بکەن، تا ڕەوایەتی بە هاتنی سوپای تورک بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان بدرێت
لە لایەکی دیکەوە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژمارەیەک تورکمانی سەر بە بەرەی تورکمانی لە شاری کەرکووک  کە ژێر دروشمی  کەرکووک دەکەین بە گۆڕستانی کوردان، ڕێپێوانیان کرد، ئەمەش خۆی لە خۆیدا فیتەی میتی تورکی تێدایە، بۆیە دەبێت حکومەتی عێڕاق و دەستەڵاتدارانی کوردستان لە ڕێی دادگەوە ڕێ لە بەرەی تورکمانی بگرن و کارکردنی قەدەغە بکەن
هەر لە ڕۆژانی ڕابردوو، دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی عێراق، کۆتای کەمە نەتەوەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە، نەوزاد مەعروف کە ئێستا ناوی خۆی بۆ ئایدن مەعروف گۆڕیەوە، گوتی زیاتر لە چوارسەت هەزار تورکمان لە هەولێردا دەژین و هەولێر شارێکی تورکمانییە! ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی ئەو تورکمانانە ناسنامەی خۆیان گۆڕیوە و ژمارەشیان لە چەند هەزار کەسێک تێپەڕناکات، دەنا ئەوانەی بە ڕەگەز تورکمانن بە ژمارەی دەست دەژمێردرێن
ڕێکخراوی میساقی میللی مەبەستیان ئەوەیە کە باشووری کوردستان بۆ ژێر فەرمانڕەوایەتی تورکی عوسمانلی بگێڕنەوە و کورد لەم هەرێمەش ئاوارە بکەن، بەڵام ئەمە جگە لە خەونی حوشتر شتێکی دیکەی لێ شین نابێت