تیمێکی فەرەنسی تەقەمەنی کوردستان لە ناو دەبات
لە ئیدارەی سۆران تیمێکی فەڕەنسی ئامادەیی خۆی پێشانداوە تا دوو هەزار مین و پارچە تەقەمەنی لەناو بات
لە سنووری ئیدارەی سۆران، لەلایەن تیمێکی تایبەتی فەڕەنسی، بە هاوکاری بهڕێوهبهرایەتی گشتیی كاروباری مینی ههولێر، بڕیار وایە ئەمساڵیش ئەو مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییانەی کۆکراونەتەوە، لە ناو ببرێت
بە گوێرەی زانیایەکان ژمارەیەکی یەکجار زۆر مین و تەمەنی هەڵگیراونەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە بڕیار وایە بە تەکنیکی تایبەت لەناو ببرێن
عهلی عهبدولڕهحمان، بهڕێوهبهری گشتیی كاروباری مینی ههولێر، بە رزگاری پریسی ڕاگەیاند :”ساڵی ڕابردوو تیمی ڕاهێنەری تەقەمەنی (EOD 6 RG) وڵاتی فەرەنسا، هاوکارمان بوون بۆ دابینکردنی ماددەی ( TNT ) لەناوبردنی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی نەتەقاوە، بە تەکنیکی تایبەتی خۆیان، ئهمساڵیش ئەو تیمە ئامادەییان دەربڕیوە هەموو ئەو پارچە تەقەمەنییانەی کۆکراونەتەوە بە کۆمەڵ لەناوییان
هەر لەو پێوەندەدا عەلی عەبدولڕەحمان گوتوویەتی: ئێستە له سنووری پارێزگای ههولێر دوو هەزار مین، پارچە تەقەمەنی و پاشماوهی جهنگی لە پاارێزگای شاری هەولێر، بە تایبەتی لە قەزای سۆران و چۆمان و گوندو ئاواییەکان کۆکراونەتەوە، له كۆگای گشتیی بەڕێوەبەرایەتی هەڵگیراون، بۆ ئەوەی لە کاتێکی دیاریکراو لەلایەن تیمی ڕاهێنەری وڵاتی فەڕەنساوە لەناو ببرێن
ئامادەکردنی: ئیسماعیل محەمەد