تڕومبێلێک لە نزیک سیساوە گڕ دەگرێت

ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ١٠-٢-٢٠٢٤ لە نزیک گوندی سیساوەی سەر بە ناحیەی باسرمە،  تڕوبێلێک گڕ دەگرێت و بە تەواوی دەسووتێت
ئەیوب وەیسی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە کە تڕومبێلەکەی لە جۆری ئۆپل بووە، بەرهەمی ڕەنج و ماندووبوونی چەندین ساڵەی کارکردنییەتی، بەڵام بە هۆی شۆرتی کارەباییەوە لە هیکەوە گڕ دەگرێت و دەسووتێت
خاوەنی تڕومبێلەکە خێزاندارە و چوار منداڵی هەیە، بەڵام ئەم ڕووداوە هەناسەساردی کردووە و گوتوویەتی:  ئەو سامانەی هەمبوو،
هەمووی تیاچوو، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە
مخابن کورد گوتەنی بەڕە هەر لەلای تەنکییەوە دەدڕێت، ئەم هاووڵاتییەش دارونەداری تەنیا تڕوومبێلەکەی بووە و ئەویش لە چاو تروکانێدا دەبێ بە خۆڵەمێش و لە دەستی دەچێت