توێژەرێکی کورد خەڵاتێکی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە سەرچاوە

توێژەرێکی کورد خەڵاتێکی زانستی یەکیەتیی ئەورووپا دەباتەوە و هەلی توێژینەوە لە زانکۆی بەدەست دەهەێنێت
دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، خەڵاتی دوادکتۆرای جیهانیی توێژینەوەیی ماری سکۆدۆڤسکا کووری دەباتەوە. ئەم خەڵاتە که لە لایەن یەکیەتیی ئەورووپاوە دابین کراوە بۆ بەرەوپێشبردنی زانست و پەروەردەی توێژەرانە
جێی ئاماژە پێکردنە کە ئەم توێژەرە لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕووناکی لە سیستمە ناڕێکەکان لە قەبارەی نانۆدا توێژینەوە دەکات، بەم خەڵاتە توێژەر بۆ درێژەی توێژینەوەکانی دەچێت بۆ زانکۆی (م ا ت)  که لە ڕیزبەندی جیهانیدا باشترین زانکۆی ئەندازیاریی جیهانە. شایانی باسە دکتۆر ئاسۆ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان بووە و ئێستاش یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو ڕێکخراوەیە 
سەرچاوە: ڕۆژهەڵات نیوز