تورک بە بەرچاوی جیهانەوە، ڕۆژانە کورد دەکوژێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٤-٩-٢٠٢٤ فڕندەیەکی تورکیا سنووری هەرێمی کوردستانی بەزاند و لە نزیک خەلەکان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمۆبێلێک و سێ کەسی کوشت
بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٤-٩-٢٠٢٤ فڕندەیەکی ڕژێمی تورکیا لە ناحیەی خەلەکان تەقەی لە تڕومبێلێک کرد کە سێ کەسی باشووری کوردستانی تێدا بوو، بەو هۆیەوە هەر سێ کەسەکە گیانیان لەدەستدا
پەیامنێری ڕزگاری پرێس جەخت لەوە دەکاتەوە کە قوربانیەکان بریتی بوون لە باوکێک و دوو کوڕ، باوکەکە ناوی موزەفەر حوسێن و کوڕەکانیشی بە ناوەکانی محەمەد و موبین بوون و هەرسێکیان بوونەتە قوربانی گیانیان لە دەستداوە
ڕاستییەکەی لەوەتەی تورک هاتۆتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتیش لەوەتەی کۆماری تورکیا لەسەر خاکی کوردان پێکهێنراوە، دەستەڵاتدارانی تورکیا بە بەرچاوی جیهانەوە کوردان دەکوژن و کەسیش خۆی ورتە ناکات
لە ڕۆژانی ڕابردوو لە نێو جەرگەی شاری ئەستانبۆلدا تورکە ڕەگەزپەرستەکان پەلاماری کوردێکی باشووریان دا چونکە لە تەلەفۆن بە کوردی قسەی دەکرد و کوشتیان، هەروەها لە چەند ڕۆژە لەمەوبەر جارێکی دیکەش بە فڕندە دوو ڕۆژنامەوانیان کوشت، ئەوا ئەمڕۆش سێ کەسیان کوشتووە، بەڵام هیچ وڵاتێکی جیهان ورتەی لێوە نایەت، ئەگەر کورد پەلاماری تورکێک بدات، هەموو جیهان وەدەنگ دێن و دەڵێن کورد تیرۆریستە!! بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە بەرچاوی هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە ڕۆژانە خەڵکی سڤیل و لاشەڕ دەکوژێت و ئەوانیش خۆیان نەبان کردووە