تورکیا: کوردێکی زیندانیکراو بە گوماناوی گیان لەدەستدەدات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٣-٥-٢٠٢٤ ئاژانسی فورات نیوز گیانی لە دەستدانی ئەرگول ئاکدۆغانی بڵاوکردەوە کە چەندین ساڵە لە زیندانی تورکیادایە دەستبەسەرکرابوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی فوارت بڵاوی کردۆتەوە کە ئەرگول ئاکدۆغان لە زیندانی ژمارە یەکی جۆری ئێفی تەکیرداغ لە ١٤ی ئایاردا نەشتەرگەری بۆکرابوو، پاش کەمتر لە نۆ رۆژ گیانی لەدەستدا
لقی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لقی ئیستانبۆڵ لە سەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاویکردەوە، کە ئاکدۆغان ژیانی لەدەستداوە